ئەمەریکا سزای خستە سەر چەند بەرپرس و کۆمپانیایەکی دیکەی ئێرانی
سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و سوپاکەی زیاتر دەبن
K24 – ههولێر:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای ئابووری بەسەر دوو کەسایەتی و شەش کۆمپانیا و چوار دەستەی سەربە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانیدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەستەکانی کۆمپانیای نیشتمانی ئێرانی بەوە تۆمەتبارکردووە، سەدان ملیۆن دۆلار لە رێگای داهاتی نەوتەوە دەدەنە حکوومەت تاوەکو خەرجی سوپای قودس و میلیشیا "تیرۆرستەکانی" دابینبکات.
ئەم سزایانەش دوای دوو هەفتە لە سزاخستنە سەر هەشت بەرپرسی حکوومەتی ئێران دێت.
لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، ناکۆکییەکانی ئەمەریکا و ئێران گەیشتووەتەوە لووتکە و ئەمەریکا هەڕەشەی گەورە دەکات لە ئێران کە سزای زیاتری دەدات ئەگەر "وەک وڵاتێکی ئاسایی" مامەڵە نەکات.
RT