ئێران: زلـلەی دیكە لە ئەمەریكا دەوەشێنین

"چیتر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمەریكییەكان شوێنێكی ئەمین نابێت"

K24 - ھەولێر

فەرماندەی رێكخراوی بەسیجی ئێران رایدەگەیەنێت، تۆڵەكردنەوە لە ئەمەریكا بەردەوام دەبێت و زلـلەی دیكەش لە بەرژەوەندییەكانیان دەدرێت.

غوڵام رەزا سولەیمانی، فەرماندەی رێكخراوی بەسیجی ئێران رایگەیاند "چیتر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمەریكییەكان شوێنێكی ئەمین نابێت و ھەتا ئەو ناوچەیە جێ نەھێڵن گوشارەكانی سەریان بەردەوام دەبێ".

بە گوتەی غوڵام ەزا "تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لەلایەن ئەمەریكا دەستی پێكردووەو بە شێوازو شوێنی جیاواز بەردەوام دەبێ".

 فەرماندەی بەسیجی ئێران دەشڵێت "دژی ئەمەریكا دەوەستنەوە ھەتا ئەو كاتەی ناوچەكە بەجێدەھێڵێت".

ھ.م