بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەیەك ئاھەنگ ھەڵدەوەشێنەوە

پێویستە وڵاتان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر

K24 - ھەولێر

چین بەھۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەیەكی زۆری  ئاھەنگ كە تایبەتن بە سەری ساڵ ھەڵدەوەشێنیتەوە.

حكوومەتی چین رایگەیاند، بە ئامانجی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەیەك ئاھەنگ كە تایبەتن بە سەری ساڵی نوێ لە شارەكانی ھەڵبوەشێنێتەوە، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ وەستانی گواستنەوەی گشتی لە 8 شاری چین بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە نەگوازرێتەوە وڵاتی دیكە لەكاتی گەشتكردندا.

لە چوارچێوەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە جنێف، رێكخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین سەریھەڵدا، بەڵام ئێستا بووەتە مەترسی لەسەر تەندروستی ھەموو جیھان و پێویستە وڵاتان رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

ھ.م