باڵیۆزی رووسیا سوپاسی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکورمەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست، هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

باڵیۆزی رووسیا، سوپاسی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە نیشاندا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە کە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .