هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكەن

كاروانەكە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە

K24 - ھەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە و کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاروانەکە لە پارێزگای حەسەکە و دێرزوور جێگیر دەکرێن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت 16ی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 75 بارهەڵگر پێکهاتبوون رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد.

ھ.م