24 کاتژمێر مۆڵەت دەدرێتە کوردەکانی سەرێکانی ماڵەکانیان جێبهێڵن
چەکدارەکانی سەر بە تورکیا 24 کاتژمێر مۆڵەتی جێهێشتن دەدەنە کوردەکانی سەرێکانی
K24 – ههولێر:
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، توركیا 70 بنەماڵەی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی لە سەرێكانی جێگیركردوون و رێگەی پێداون دەست بەسەر زەوییە كشتووكاڵییەكان و خانووی ھاووڵاتییانی كورد دا بگرن.
ئاشکراشیکردووە، چەکدارانی سەر فیرقەی حەمزاتی سەر بە تورکیا، 24 کاتژمێریان داوە بە هاووڵاتیانی ناوچەکە کە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.
جێگیركردنی ئەو خێزانانە لە كاتێكدایە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا رێككەوتنێكی لەگەڵ ئەنەكەسە واژۆ كردووە كە لە خاڵێكدا بەڵێن دەدات رێگە لە گۆڕانكارییە دیمۆگرافییەكانی ناوچە كوردییەكان بگرێت.
پێشتریش، چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەفرین، سیناریۆی هاوشێوەیان دووبارە کردبووەوە.
H.J