ئێران لەشەفافیەتی جیهانیدا هەشت پلە دوا دەكەوێت

ئابووری ئێران لە پێنوێنی گەندەڵكاریدا لە پلەی 146 ـەمینی جیھاندا دێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی نوێترین راپرسی كە لەلایەن رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە دەركەتووە كە ئێران لەنێو ئەو وڵاتانەی گەندەڵی داراییان لە كەرتی حكومیدا ھەبووە لە ماوەی ساڵی رابردوودا 8 پلە دواكەوتووە لە سەر ئاستی جیھاندا.

لەو پێنوێنییە كە بڕی گەندەڵی لەنێوان بەرپرسانی حكومەت و ساسییەكان دەردەخات، لە پلەی 146 ـەمینی جیھاندا ھاتووە و لە سەر ئاستی ھەرێمیش لە پلەی 5 ـەمدا دێت لە رووی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ئابووریدا.

راپۆڕتی رێكخراوەكە پشتی بە چەندین پێوەر بەستووە بۆ پێواندنی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، كە ئەوانەش خوێندنەوەیەك بۆ ئیدارەی گشتی لە وڵاتان ، دۆخی خزمەگوزاری گشتی، ھەردوو پێكھاتەی یاسایی و دادگایی كە كەرتەكانی گشتی و تایبەت بەڕێوەدەبەن.

ھ.م