وزەی سعوودیە: چاودێری بەرەوپێشچوونەکان لە بازاڕی نەوت دەکەین

"کەمبوونەوەی خواستی جیهانی زۆر سنووردارە"

K24 - ھەولێر    

عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعوودیە رایگەیاند، سعوودییە بە وردییەوە چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی بازاڕی نەوت دەکات، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریگەر بووە، و کاریگەری کردووەتە سەر ئابووری چین و جیهان.

عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعوودیە  ئاماژەی بەوەدا، متمانەی بە حکوومەتی چین و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە کە رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە بکەن و کۆنترۆڵی بکەن.

هاوکات وەزیری وزەی سعوودیە دەشڵێت، بەشێکی کاریگەری ئەو نەخۆشییە لەسەر بازاڕەکانی جیهانە، بازاڕی نەوت و بازاڕی کاڵاکان بە شێوەیەکی گشتی. کە بەهۆی دۆخی دەروونی و رەشبینی مامەڵەکاران دروستبووە، سەرەڕای ئەوەی کەمبوونەوەی خواستی جیهانی زۆر سنووردارە.

عەبدولعەزیز بن سەلمان جەختی کردەوە، کە وڵاتانی ئۆپێک پڵاس تێگەیشتی پێویستیان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر گۆڕانکارییە، ئەوەش بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی نەوت.

ھ.م