ھەناردەكانی توركیا بۆ ئێران كەمدەبێتەوە
سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران زیان بە تورکیا دەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
بە بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی توركیا، نزیكەی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار لە ھەناردەكانی ئەنقەرە بۆ ئێران كەمدەكەنەوە، ئەویش لە ئەنجامی سزاكانی ئەمەریكا لەسەر ئێران كە لە 2018دا نوێكرایەوە.
راشیگەیاندووە، ھەناردەكانی توركیا بۆ ئێران بە درێژایی 11 مانگی ساڵی رابردوو داكەوتنی بەرچاوی تۆماركردووە كە دەگاتە نزیكەی 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار. ھۆكارەكەیشی بۆ سزاكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران و ھەڵوێستی ئێران لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتیدا گەڕاندەوە.
لە ساڵی 2018 و 2019 ـەوە ھەر یەك لە توركیا و ئێران رووبەڕووی داكەوتنی بەرچاو لە ئابوورییەكانیان بوونەتەوە، بەجۆرێك ھەم بەھای دراوەكانیان بەرامبەر بە دۆلار داڕماوە و ھەمیش پێونێنی ھەڵاوسان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركردووە.
ھ.م