کارەکانی کێڵگەی ناسریە دەستیپێکردەوە

بەرهەمهێنانی نەوت لە ناسریە بۆ ماوەی هەفتەیەک وەستا

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای زیقار رایگەیاند، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی ناسریە جارێکی دیکە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک وەستابوو.

مەروان خێکانی، بەرپرسی هۆبەی چاودێری لە کۆمپانیای زیقار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ناسریە بە هەموو تواناکانیەوە دەستی بە کارەکان کردەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بە تەواوی پەکی کەوتبوو".

دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە بەردەم کێڵگەی ناسریە مانیان گرت و گوشاریان خستە سەر کارەکانی، کارگێڕی كێڵگەکە ناچار بوو هەفتەی رابردوو پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت رابگرێت، کە توانای بەرهێمهێنانی کێڵگەکە 100 هەزار بەرمیل نەوتە رۆژانە.

ھ.م