له چه‌كفرۆشتندا ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م و رووسیا دووه‌مه
گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ سعوودییه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نیا له ساڵی رابردوودا، ئاستی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته (92) ملیار دۆلار. ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م و رووسیا دووه‌مه له ریزبه‌ندی فرۆشیارانی چه‌ك.
سه‌نته‌ری شیكاری بازرگانی جیهانی چه‌ك، بڵاویكرده‌وه، ساڵی رابردوو، ئاستی مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به چه‌ك هه‌ڵكشاوه.
ئه‌و هه‌ڵكشانه په‌یوه‌ندی به‌و گرێبه‌سته گه‌ورانه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سعوودییه و وڵاتانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واژووی كردووه.
له چوار ساڵی رابردوودا هه‌نارده‌ی چه‌ك له جیهاندا گه‌یشتووه‌ته به‌های (341) ملیار و (925) ملیۆن دۆلار.
رووسیا له رووی هه‌نارده و فرۆشتنی چه‌كه‌وه دووه‌م وڵاته و ته‌نیا له ساڵی رابردوودا به به‌های (14) ملیار و (144) ملیۆن دۆلار چه‌كی فرۆشتووه. كه (%15.4)ی كۆی پێداویستی چه‌كی جیهانی دابین كردووه.
ئه‌مه‌ریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه. له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی ده‌فرۆشن و به‌های هه‌نارده‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی رابردوودا (38) ملیار و (775) ملیۆن دۆلار بووه. به رێژه‌ی (%42.12) پێداویستی بازاری چه‌كی دابین كردووه.