شاندێکی باڵای بەغدا گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2026، شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی گەیشتنە هەولێر.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەرەفات کەرەم، نوێنەری بارەگای بارزانی پێشوازییان لە شاندەکە کرد.
شاندەکەی عێراق پێکهاتبوون لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی، فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مستەفا سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندێکی یاوەریان.
شاندی یاوەری عێراق لە نوێنەری سەرۆک، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، راوێژکارانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران و نوێنەرانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق پێکهاتبوون.