کۆرۆنا بووهته بهڵا بۆ چین و خێر بۆ ژاپۆن
كۆمپانیایهكی ژاپۆن سوودی لێ بینیوه
K24 – ههولێر:
ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەردەوام لە هەڵکشاندایە، بە جۆرێکی پەکین رایگەیاندووە 106 کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە نزیکەی پێنج هەزار کەسی دیکەش تووشبوون، ئەوەش دڵەڕاوکێی لە بازاڕەکاندا درووستکردووە و گوشاری کردووەتە سەر پشکی کۆمپانیاکان بە گشتی.
سەرەڕای ئەوەش پشکی سەرجەم کۆمپانیاکان لە دابەزین نییە، بە پێچەوانەوە هەندێک کۆمپانیا سوودیان لەو دەرفەتە وەرگرتووە و بە قازانج لەسەریان شکاوەتەوە.
یەکێک لەوانە کۆمپانیای کاوامۆتۆی ژاپۆنییە بۆ درووستکردنی ماسکی خۆپارێزی، کە بە هۆی زۆری خواستەوە، پشکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
پشکی کاوامۆتۆ بە رێژەی 23.6 لە سەدا بۆ 2091 یەن لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی سێشەممە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، بەوەش بەهای بازاڕیەکەی بۆ زیاتر لە چوار هێندەی خۆی لەم مانگەدا بۆ 12 ملیار و 119 ملیۆن یەن بەرزبووەوە.