کاتژمێرە سوویسرییەکانیش دەبنە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
سوسیرا بهدوای بازاڕێكی جێگرهوهدا دهگهڕێت
K24 – ههولێر:
لەگەڵ کاریگەربوونی زیاتری بازاڕەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو ڤایرۆسە بووەتە هەڕەشە لەسەر پیشەسازی کاتژمێری سوویسری و گەشهی هەناردەکەشی بۆ کەمترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی دابهزاندووه.
یەکێتی پیشەسازی کاتژمێری سوویسری رایگەیاند، هەناردەکانیان بە رێژەی 2.4% بۆ 21 ملیار 700 ملیۆن فرەنك کە دەکاتە 22 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەڵام هەناردەیان بۆ هۆنگ کۆنگ بە رێژەی 11% دابەزیووە، ئەمەش دوای ئەوەی ناڕەزایەتییە سیاسییەکان و قەیرانەکان بازاڕە گەورەکانی داخست.
ئاژانسی بلوومبێرگ ئاماژەی بەوەداوە، ئەمساڵ کۆمپانیاکانی پیشەسازی کاتژمێری سوویسری دووچاری سەختی دەبنەوە، بۆ ئەوەی جێگرەوەی بازاڕی چین بدۆزنەوە، کە پێشبینی دەکرێت ئاستی خواست بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزێت.
هاوکات بە هۆی سەری ساڵی نوێی چینەوە حکوومەتی وڵاتەکە گەشتی لە 40 ملیۆن کەس قەدەخە کردووە، لە کاتێدا مانگی رابردوو بۆ پشووەکانی سەری ساڵ سوویسرا له 50% کاتژمێرەکانی هەناردەی چین کردووە.
شڕۆڤەکاران لە کۆمپانیای "ئار بی سی بیراڵ" پێشبینی دەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا 8% قازانجی کۆمپانیاکانی کاڵا گرانبەهاکان دابەزێنێت.
هاوکات ئەو کۆمپانیایانەی کاڵای گرانبەها بەرهەمدەهێنێن، نزیکەی 35% داهاتەکانیان له بەکاربەرە چینییەکانەوەیه.
ئەو ئاژانسە ئەمهریکییە روونیکردووەتەوە، باری کاتژمێرە سوویسرییەکان بە گوێرەی یەکە بۆ کەمترین ئاستی ساڵی 1984 دابەزیوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکان بەردەوام بوون لە بەرهەمهێنانی ئەو نموونانەی گرانترین نرخیان هەیە.
H.B