رووسیا: دوو كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌وتوونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی
هه‌ردووكیان له چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ترس و نیگه‌رانیش له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- رووسیا:
به‌هۆی گومانكردن له تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ یه‌كه‌م جار دوو كه‌س له شاری ڤارۆنێژی رووسیا خرانه ژێر چاودێری چڕی پزیشكی.
په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ رایگه‌یاند، ئه‌م دوو كه‌سه دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان له وڵاتی چین، به ئه‌مبۆڵانسی تایبه‌ت گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شاری ڤارۆژنێژ له ناوه‌ڕاستی رووسیا، یه‌كێك له‌كه‌سه‌كان پیاوه و ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ژنه و ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه.
گرته‌ی ڤیدیۆیی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو گومانلێكراوه كه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كی رووسیا گواستییه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ی ته‌نیوه، هاوكات ترس و دڵه‌راوكێش له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوكردۆته‌وه. ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری رووسیا به میدیاكانی رایگه‌یاند: ئێستا زیاتر له ٥٥٠٠ گه‌شتیاری رووسیا له وڵاتی چینن.
له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، رووسیا رێكاری توندی له فرۆكه‌خانه و میوانخانه‌كان و زۆربه‌ی شوێنه گشتییه‌كانی دیكه گرتووه‌ته به‌ر.
ئه‌گه‌رچی كه‌ناڵه‌كانی فێدڕاڵی رووسیا هه‌واڵی خستنه ژێر چاودێری دوو كه‌سیان له شاری ڤارۆنێژ بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هیچ لێدوانێكیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌داوه.
H.B