مایكرۆسۆفت به ناچاری ئه‌پده‌یتێكی نوێی ویندۆز 7 به‌رده‌ست ده‌خات
پێشتر بڕیاریدابوو ئه‌پده‌یتی ویندۆزه‌كه‌ی راگرتبوو
24K - هه‌ولێر:
یه‌كێك له دیالۆگه دیاره‌كانی زەنجیرە درامای Game Of thrones، ده‌ڵێت: "ئەو شتەی کە مردووە قەت نامرێت"، وادیارە ئەم گوته‌یه تەنیا لەو زەنجیرە درامایه‌دا نییه، به‌ڵكو ده‌توانرێت ئه‌م گوته‌یه بۆ ویندۆز7ـی مایکرۆسۆفتیش بەکاربهێنرێت.
ئەگەرچی كۆمپانیای مایکرۆسۆفت دواهەمین ئەپدەیتی خۆی بۆ ویندوز7 بڵاوکردبووەوە، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك ناچار بوو جارێکی دیکەش ئەپدەیتی نوێ لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوبکاتەوە.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی له Backgroundـی ویندۆز7 کێشەی هەبوو، مایکرۆسۆفت لەم دواییانە بڵاویکردەوە کە ئەپدەیتی (KB4534310) کێشەی هەبووە، چونكه لە کاتی گۆڕینی باکگراوند ئەگەر (Stretch) دابگری، هەموو باکگراوندەکە رەش دەبوو.
دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و گرفته، مایکرۆسۆفت رایگه‌یاند، ئەو ئەپدەیتەی ئێستا،هێشتا بەتەواوی رانەگیراوە.
هەر لەم بارەیه‌وە مایکرۆسۆفت دەڵێت:"سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ین و بۆ هەموو به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز7، ئەوانەی ویندۆزی R2 Sp1 2008 Server بەکار دێنن، ئه‌پده‌یتی نوێ به‌رده‌ست ده‌خه‌ین".
پێشنیازیش بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌مان گرفتیان له باكگراوند هه‌یه، حاڵەته‌كانی Tile, Fit, Fill, Center بەکار بهێنن یان وێنەیهکی دیکە دابنێن تاکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت.