کۆرۆنا گەیشتە بەریتانیا

کۆرۆنا گەیشتە بەریتانیا

K24 – هه‌ولێر:

دوو حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمار کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی AFP، بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا، تۆمارکردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پشتڕاستکردووەتەوە.

کریس ویتی، بەڕێوەبەری پزیشکیی بەریتانیا رایگەیاند، دوو کەس لە بەریتانیا کە سەر بە هەمان خێزانن، دووچاری پەتاکە بوون و لە ژێر چاودێری وردان.

تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 213 کەس گیانیان لەدەستداوە و 9 هەزار و 776 کەسیش تووشبووی ڤایرۆسەکەن، 187 کەسیش، دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

H.J