پێویسته كێ ته‌ماته نه‌خوات
كامیان زۆرتر سوودی هه‌یه ته‌ماته‌ی كاڵ یان كوڵاو
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زای رووسی له بواری خواردندا، "یه‌لینا سۆلۆماتینا" له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای سووده زۆره‌كانی، هه‌ندێك كه‌س نابێت ته‌ماته بخۆن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌و پزیشكه رووسییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه، یان گورچیله‌یان به‌رد درووست ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له گه‌ده‌دا هه‌یه و به‌ده‌ست هه‌وكردنی گه‌ده یان برینی گه‌ده‌وه ده‌ناڵێنن، نابێت ته‌ماته بخۆن، چونكه بڕێكی زۆر ترشی ئه‌ندامی تێدایه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گه‌ده‌یان هه‌یه ده‌بێت دووربكه‌ونه‌وه له به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ماته، له‌وانه ئاوی ته‌ماته و كه‌چه‌ب.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌ماته زۆر سوودی ته‌ندرووستی هه‌یه و پڕه له ڤیتامینه‌كان و مادده دژه ئۆكسانه‌كان، كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌واوی جه‌سته و كاریگه‌ری ئه‌رێنی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر رژێنه‌كانی پرۆستات هه‌یه.
"یه‌لینا سۆلۆماتینا" له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوت: "ته‌ماته بكوڵێندرێت سوودی زیاتره له‌و ته‌ماته‌یه‌ی به كاڵی بخورێت".