دوای 20 ساڵ به رووداوێكی هاتوچۆ بینایی بۆ گه‌ڕایه‌وه
رووداوێكی ده‌گمه‌نه
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێك ماوه‌ی (20) ساڵه كتوپڕ چاوی بینایی له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌رانه به هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه بینایی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جانووس گۆرای، ته‌نیا دوای دوو هه‌فته له رووداوێكی هاتوچۆ بینایی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و له شارۆی گورزۆڤیلكۆبۆلسكی پۆڵه‌ندا ده‌ژیت و بیست ساڵه نابینا بووه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی " Polsat News" جانووس گۆرای رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك لێیدام، چاوم چاك بوونه‌ته‌وه. ئێستا زۆر باش شته‌كان ده‌بینم.
باسی له‌وه‌شكردووه، له رووداوه‌كه‌دا سه‌ری به‌ر جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه. دواتر كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كه.
پزیشكه‌كان سه‌رسام بوونه به‌و رووداوه و داوایان كردووه، رێگه بدات پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت، به‌ڵام گۆرای ره‌تیكردووه‌ته‌وه خۆی بخاته ژێر پشكنینی ئه‌و پزیشكانه.
به‌شێك له پزیشكه‌كان وای بۆ ده‌چن، له ماوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانیدا ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ی به‌كاریان هێناوه، ره‌نگه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی بۆ چاوی درووستكردبێت.
