به‌په‌له.. سه‌رله‌نوێ پێكانه‌كه‌ی عوسمان دێمبلی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه
مه‌شقه‌كانی ته‌واونه‌كرد و دوورخرایه‌وه

عوسمان دێمبێلێ یاریزانی بارسێلۆنا پێكانه‌كه‌ی نوێ بووه‌وه و نه‌یتوانی راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه دێمبێلێ به‌هۆی ئازاری ماسولكه‌كانی نه‌یتوانی به ته‌واوه‌تی به‌شداری راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی بارسێلۆنا بكات و پێشوه‌خته یاریگه‌ی جێهێشتووه.
دێمبڵی له مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆرووسیا دۆرتمۆند له چامپیۆنزلیگ تووشی پێكان بوو به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و پازده رۆژ دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ركه‌وت كه هێشتا به ته‌واوه‌تی چاك نه‌بووه‌ته‌وه و نه‌یتوانی راهێنانه‌كان ته‌واو بكات.
عوسمان دێمبلی له هاوینی 2017 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 74 یاری 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.