ئوستراڵیا چاوەڕێی خورمای عێراقە
داوا دەكرێت تیمێكی ئوستراڵیا سەردانی عێراق بكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق ئاماژە رایدەگەیەنێت، ئوستراڵیا چاوەڕێی خورمای عێراقە و داوای بڕێكی زۆری خورمای عێراقی كردووە.
وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق لە كاتی پێشوازیكردنی باڵیۆزی ئوستراڵیا لە بەغدا، داوای لە ئوستراڵیا كرد تیمێكی كاری شارەزای خورمادا بنێرێتە عێراقەوە، بەو پێیەی كە سیدنی خواستی لەسەر خورمای عێراق ھەیە و داوای بڕێكی زۆری لە وڵاتەكە كردووە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو تیمە ئوستراڵییە بێنە عێراق بۆ ئەوەی تاوتوێی دۆسییە لۆجیستییەكانی تایبەت بە ھەناردەكردنی خورما بكرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی پلانی پتەو دارێژراوە بۆ گەڕانەوەی جووتیاران بۆ كێڵگە كشتووكاڵییەكانیان.
جەختیشیكردەوە كە وەزارەتەكە دەتوانێت لە ماوەیەكی كورتدا و سەرەڕای دۆخی ئێستای عێراق، پەرە بەو كەرتە بدات.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوستراڵیا ئاماژەی بەوەداوە، كە وڵاتەكەی چاوەڕێی خورمای عێراق دەكات.
ھ.م