عێراقییەکان یەکەم کڕیاری خانووەکانی تورکیان

ئێرانی و سعودییەكان لە دوای عێراقییەكانن

K24 - ھەولێر

لە چەند ساڵی رابردوودا 18%ـەی خانووی فرۆشراو بە بیانییەكان لە توركیا، بەر عێراقییەكان دەكەوێت.

ئاژانسی تورك پرێس راپۆڕتێكی ئابوورییانەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا، 18%ـەی ئەو خانووانەی كە لە توركیا فرۆشراوەتە بیانییەكان، بەر ھاووڵاتییانی عێراقی كەوتووە و لەنێوان  ساڵانی 2015 - 2019 زۆرترین خانوویان كڕیوە.

روونكراوەتەوە، لە كۆی 143 ھەزار خانوو لە توركیا كە فرۆشراوەتە بیانییەكانەوە 18% بەر عێراقییەكان كەوتووە، دوای ئەوانیش ئێرانی و سعودییەكان دێن و ھەر یەك لەوان 9% یان بەركەوتووە  و رووسییەكانیش بەرێژەی 5% و دواتر قەتەری و ئیماراتییەكان دێن بە كەمتر لە 5%.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 5 ملیۆن عەرەبی  ھاتوونەتە ناو توركیاوە. زۆربەشیان وەبەرھێنەران، كە لە بواری خانووبەرە و پارەداركردن و بازرگانی نێودەوڵەتی و كشتوكاڵیدا وەبەرھێنان دەكەن.

ھ.م