كۆرۆنا زیانێكی‌ گه‌وره‌ی بە جیھان دەگەیەنێت

"زیانه‌كان 160 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت"

K24 - ھەولێر

ئاژانسی بلومبێرگ رایدەگەیەنێت، به‌هۆی كۆرۆناوه‌ زیانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو لەبەردەم ئابووری جیھاندایە.

خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە چینەوە سەریھەڵداوە و بە دووەم گەورە زلھێزی ئابووری جیھان ھەژمار دەكرێت، نیگەرانییەكی زۆری لەبەردەم ئابووری جیھان دروستكردووە، پێشبینی زیانێكی یه‌كجاره‌ گه‌وره‌ی ئابووری ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی چین رۆڵێكی كاریگه‌ری لە هه‌ڵسوڕاندنی بازرگانی جیھانیدا ھەیە.

شاره‌زایانی بازرگانی پێشنبینی ده‌كه‌ن به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ زیانه‌كان 160 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، ئەوەش بە گەورەترین زیان دادەنرێت، به‌مه‌ش قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌ چوار هێنده‌ی ئه‌و زیانانه‌ مه‌زنده‌ ده‌كرێت، كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی سارسه‌وه‌ له‌ 2003 تۆماركراوه‌، بەوە پێیەی كە ئەو كات زیانەكانی ئابووری جیهان بە نزیكەی 40 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

ھ.م