بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ناوچە شاخاوییە بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و 10 و سلێمانی 9 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لە ھەندێك كاتدا ئەگەری بارانبارین ھەیە.