کۆرۆنا نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنێت

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ئاستی 54 دۆلار دابەزی

K24 - ھەولێر

بۆرسەکانی چین بەردەوام لە هەوڵدان سنوور بۆ زیانەکان دابنێن، دوای ئەوەی لە مامەڵەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دابەزین. ئەوەش کاردانەوەی نەرێنی لەسەر ئابووری چین دەبێت.

پێنوێنی شانگهای بە دابەزینی 2.23% بۆ دوو هەزار و 685.27 خاڵ دابەزی، و بۆرسەی شێنژێنیش بە رێژەی 3.45% بۆ هەزار و 552.96 خاڵ دابەزی. بەڵام دواتر مامەڵەکاران توانیان کەمێک سنوور بۆ دابەزینانە دابەنێن و دوای نیو کاتژمێر لە دەستپێکردنی مامەڵەکان بۆرسەی شانگهای 0.58% و بۆرسەی شێنژێن 1.88% بەرزبوونەوە.

دوای پشووێکی درێژ بە بۆنەی ساڵی نوێ بۆرسەکانی چین بەشێویەکی بەرچاو لە دابەزین دەستیان بە مامەڵەکان کردەوە.

بەمەش بۆرسەی شانگهای 7.7% و بۆرسەی شێنژێنیش 8.41% دابەزینیان تۆمارکرد، کە ئەوەش کەمترین ئاستە لە دوای داڕمانی دارایی لە هاوینی ساڵی 2015.

ھ.م