ئه‌و پزیشكه‌ی كۆرۆنای ئاشكرا كرد ده‌مكوت كراوه
له كۆتایی ساڵی رابردوو هۆشداری داوه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و پزیشكییه چینییه‌ی له مانگی دیسێمبه‌ری 2019دا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی دۆزییه‌وه و هۆشداری دایه هاوڕێكانی له باره‌یه‌وه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه ده‌مكوت كراوه و رێگه‌یان پێ نه‌داوه قسه بكات.
تۆڕی هه‌واڵی "بی بی سی" به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پزیشكێكی چاو به ناوی "لی وین لیانگ" له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی "وهان" كاریكردووه، له كۆتایی ساڵی رابردوودا تێبینی تووشبوونی حه‌وت حاڵه‌تی به ڤایرۆسێكی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی "سارس" كردووه، كه له (2003) بووه هۆی مردنی (800) كه‌س.
"لیانگ" له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه هۆشداری داوه‌ته هاوڕێكانی و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه له ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤایرۆسه.
دوای چوار رۆژ له هۆشدارییه‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌منی سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان كردووه و تۆمه‌تباریان كردووه، به‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی بێزار كردووه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه و دادگاییكردن ده‌بێته‌وه.