"عێراق ھێڵی گواستنەوەی وشكایی لەگەڵ رووسیا دەكاتەوە"

ئەنجوومەنی وەزیرانی رەزامەندی داوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەینێت، ھێڵێكی گواستنەوەی وشكایی لەگەڵ رووسیا دەكاتەوە.

عەبدوڵڵا لعێبی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێككەوتنی گواستنەی وشكایی نێودەوڵەتی بۆ رێبواران و ئەو كاڵایانەی كە لەنێوان حكومەتی عێراق و حكوومەتی رووسیادان.

لعێبی، ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی رێككەوتنەكە پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوو لایە و ھەروەھا سوود وەرگرتن لە بواری گواستنەی وشكایی نێودەوڵەتی تایبەت بە رێبواران و ئەو كاڵایانەی كە لە رێگەی ترانزێتدا لە خاكی ھەردوو وڵاتدا تێدەپەڕێت.

وەزیری گواستنەوەی عێراق جەختیشیكردەوە، كە ئەو رێككەوتنە بە گوێرەی دەستوور جێبەجێدەكرێت.

ھ.م