عێراق: ئۆپێک تاوتوێی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک لە ڤیەننا،  رێکخراوەکە و رووسیای هاوپەیمانی تاوتوێی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە. کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ئۆپێک و رووسیا، لە کۆبوونەوەی تەکنیکی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، تاوتوێی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت بکەن.

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاندووە، "بە گوێرەی پێویستی بازاڕ و لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، باس لە کەمکردنەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت، ئەوەش بە هەڵسەنگاندنی راپۆرتە تەکنیکییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیار بوو پێنجی مانگی ئادار لیژنەی وزاری ئۆپێک پڵەس کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرواری کۆبوونەوەکە پێشخرا.

 ھ.م