کارگەیەكی دروستکردنی ماست لە ھەولێر داخرا
"مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبوو"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی ھەولێر ئاشكرای كرد، بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی لە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە كارگەیەكی دروستكردنی ماست داخرا.
د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر راگەیاند، تیمی تەندروستی کارگەکان لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکین لە سنووری شاراوانی بنەسڵاوە كارگەیەكی دروستکردنی ماستیان داخست و نزیکەی 900 کیلۆگرام ماستیان لەناو برد.
روونیكردەوە، ئەو کارگەیە مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبوو، ماستی بەپێی رێنمای تەندروستی دروست نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە "تیمەکان رۆژانە لە پشکنینی شوێنە گشتییەکان کارگەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە".

