هەناردەی تورکیا بۆ عێراق زیاد دەكات
"لە ئەمساڵدا زیاتر دەبێت"
K24 - ھەولێر
توركیا ئاشكرای دەكات، ئاستی ھەناردەكانی بۆ عێراق لە 2019دا بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە تویتێكیدا ئاماژەی بەوەداوە، ھەناردەكانی توركیا بۆ عێراق لە ساڵی 2019 بەراورد بە ساڵی 2018 به‌رێژەی %7.8 بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو جۆرەش قه‌باره‌كه‌ی دەگاتە 9 ملیار دۆلار.
یڵدز، گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕیوه كه له‌مساڵدا رێژەی هه‌نارده‌كردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی زیاتریش ده‌بێت.