ژماره‌ی قوربانیان كۆرۆنا زیاتر بووه
ئاماره‌كان جیاوازن
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ته‌ندرووستی چین، رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته (618) كه‌س.
لیژنه‌ی ته‌ندرووستی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (22) هه‌زار و (112) كه‌س و له نێوانیاندا (817) كه‌س نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی چین رایانگه‌یاندبوو، ژماره‌ی تووشبووان (28) هه‌زار كه‌سه و له‌و ژماره‌یه (564) حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراوه و زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان له شاری "وهان"ن.