كۆرۆنا 86 كەسی دیكەی كوشت
لە ئیمارات دوو حاڵەتی دیكە تۆمار كران
K24 - ھەولێر
86 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ ھەزار كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، ئیماراتیش دوو حەڵەتی دیكەی ڤایرۆسەكەی راگەیاند.
لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاوی كردووەتەوە، 86 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەمەش رێژەی قوربانییان گەیشتە 722 كەس، ھەروەھا سێ ھەزار و 399 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەمەش رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 31 ھەزار و 774 كەس.
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیمارات بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەنجامی پشكنینە بەردەوامەكانیان، دوو حاڵەتی نوێیان لە وڵاتەكە تۆماركردووە، كە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن، رێژەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئیمارات گەیشتە 7 كەس.
ھ.م