ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر كچێكی پێنج ساڵ ده‌ستگیركرا
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دلهی ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سه (25) ساڵییه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر كچێكی پێنج ساڵه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌لهی پایته‌ختی هیندستان ده‌ستگیركرا.
ئه‌و كه‌سه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر منداڵێكی پێنج ساڵان و رۆژی دواتر باوكی منداڵه‌كه سكاڵای تۆمار كرد.
باوكی منداڵه‌كه كاری ناوماڵ ده‌كات و كارمه‌نده له باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ده‌لهی.
پۆلیسی هیندستان رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه، شوفێره و كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام باوكی كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌یه و ماڵیان له ناو باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه بووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیپلۆماسیدایه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ده‌لهی و له ژێر چاودێرییه‌كی تونددایه.
دوای رووداوه‌كه، منداڵه‌كه به باوكی وتووه و ئه‌ویش بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وتووه، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
سه‌رچاوه: بی بی سی