یانه‌كانی ئه‌ورووپا واز له‌م یاریزانه‌ی لیڤه‌رپوول ناهێنن
گرێبه‌ستی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده كراوه
یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا هه‌وڵده‌ده‌ن له هاوینی داهاتوو به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت رۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌رازیلی بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیش ده‌چێته نێو ركابه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
رۆژنامه‌كانی ده‌یلی مه‌یل و سه‌نی به‌ریتانی بڵاویان كردۆته‌وه هانز فلیك راهێنه‌ری بایرن سه‌رسامه به ئاستی ئه‌م یاریزانه و داوا له یانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ وه‌رزی داهاتوو بیگوازنه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه یانه باڤاریه‌كه ئاماده‌یه 75 ملیۆن پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول خه‌رج بكات، كه ئه‌م یاریزانه له ساڵی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول نوێكرده‌وه.
رۆبێرتۆ فێرمینیۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، له 2011 به به‌های چوار ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی هۆفینهایمی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م یانه‌یه دوای چوار ساڵ به 41 ملیۆن یۆرۆ به لیڤه‌رپوولی فرۆشت، له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه له كۆی 228 یاری، 76 گۆڵ و 59 ئاسیستی كردووه.
