دوای هێرشی سوپای سووریا ئه‌ردۆغان و ئاكار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له ئیدالب گرژی زیاتر له نێوان هێزه‌كانی سووریا و توركیا درووست ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند، دوای كوژرانی 5 سه‌ربازی توركیا و برینداربوونی 5ی دیكه له هێرشێكی سوپای سووریا بۆ سه‌ر خاڵه چاودێرییه‌كانی توركیا له سنووری پارێزگای ئیدلب، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و خوڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كه‌ناڵی "سی ئێن ێن تورك" ئاشكرایكرد، كۆبوونه‌وه‌كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌یه كه ئه‌مڕۆ سوپای سووریا له ناوچه‌یه‌كی ئیدلب كردییه سه‌ر خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی تۆپخانه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر خاڵێكی چاودێری هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان له ئیدلب، 5 سه‌ربازیان كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌ستبه‌حێ هێزه‌كانیان وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و تۆپخانه‌كه‌ی سوپای سووریایان له‌ناو بردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریا له ئیدلب به‌ره‌و خاڵه چاودێریه‌كانی سوپای توركیا گرژی خستووه‌ته نێوان هه‌ردوولا، پێشتریش له 3ی ئه‌م مانگه توركیا ئاشكرایكرد، به‌هۆی هێرشێكی سوپای سووریا بۆ سه‌ر خاڵێكی چاودێری هێزه‌كانیان له ئیدلب، 8 سه‌ربازیان كوژران و دواتر دووپاتیكرده‌وه، له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریایان كردووه‌ته ئامانج و به لایه‌نی كه‌م 30 تا 35 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه.
له 5ی ئه‌م مانگه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ هێزه‌كانی سووریا دیاریكرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئیدلب بكشێننه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
H.B