بۆ گاڵتە خۆی دەکات بە تووشبوی کۆرۆنا بەڵام سزایەکی توند درا

پشێویی دروستکردووە

K24 – هه‌ولێر:

کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی کارۆمات دژابۆرۆڤ ڤیدیۆی پرانک (گاڵتەجاری) بڵاودەکاتەوە، لە ڤیدیۆیەکدا لە ناو شەمەندەفەرێک لە مۆسکۆ، خۆی دەدات بە زەویدا و وا نیشان دەدات کە تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەهۆی ئەمە پێنج ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.

کاتێک ئەو گەنجە خۆی دەخات، چەند کەسێک دەچن هاوکاری بکەن، بەڵام کاتێک گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکەن، خێرا دەکشێنەوە.

خەڵکەکە لەگەڵ وەستانی شەمەندەفەرەکە زۆر بە خێرایی دەچنە دەرەوە، ئەمەش بووەتەوە هۆی ئەوەی چەند کەسێک برینداربێت.

پۆلیسی مۆسکۆ دەڵێت، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە بووەتە هۆی پشێویی و بریندارکردنی چەند کەسێک، لانی کەم پێنج ساڵ زیندانیی دەکرێت.

لە رووسیا تەنها دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و هەردووکیان لە چین گەڕاونەتەوە.