له دیبه‌گه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كرانه‌وه
14 پرۆژەی خزمەتگوزاری گەیاندە شارەدێی دیبه‌گەی
K24 – هه‌ولێر:
ھەنگاوەکانی پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ شارەدێ و شارۆچکەكان دەستیان پێکردووە و ئەمجارەش حکومەتی ھەرێمی كوردستان به‌هاوكاری كۆمپانیاییه‌كی تایبه‌ت 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری گەیاندە شارەدێی دیبه‌گەی سەربە پارێزگای ھەولێر, بەڕێوبەری شارەدێی دیبەگەش ئەنجامدانی پرۆژەی لەم شێوەيه بەگرنگ دەزانێت.
پڕۆژه‌كان جۆراوجۆرن و پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی له باره‌یانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌م پڕۆژانه زۆر گرنگن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه و هیواشی خواست كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت زیاتر په‌ره به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتیی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌یار حه‌سه‌ن نه‌جاڕ، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی دیبه‌گه، رایگه‌یاند، دوو داواكاری سه‌ره‌كیمان هه‌یه، كه بریتین له لادانی حیجز له‌سه‌ر موڵكی خه‌ڵك، كه كاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس دانراوه و دووه‌میش درووستكردنی سندوقی ئاوه‌ڕۆ له ناوچه‌كه.