"هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی كوشنده‌یان پێگه‌یشت"
به‌په‌له... بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
.jpg)
عوسمان دێمبلی یاریزانی فره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانه‌وه تا وه‌رزی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
ئه‌مشه‌و 11 شووباتی 2020، بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تا 6 مانگی دیكه عوسمان دێمبلی به‌هۆی پێكانه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسێلۆنا بۆ ئه‌م وه‌رزه لویس سوارێزشی له‌ده‌ستداوه و هیچ هێرشبه‌رێكی نوێ له گواستنه‌وه‌ی زستانه نه‌كڕیوه.
دێمبڵی له مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆرووسیا دۆرتمۆند له چامپیۆنزلیگ تووشی پێكان بوو به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ و پازده رۆژ دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گه‌ڕایه‌وه، دوای چه‌ند رۆژێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ركه‌وت كه هێشتا به ته‌واوه‌تی چاك نه‌بووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئازاری ماسولكه‌كانی راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا جێهێشته‌وه و سه‌رله‌نوێ پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
عوسمان دێمبلی له هاوینی 2017 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 74 یاری 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.
.jpg)