تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێدەدات

"تورکیا بە بایەخەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت"

K24 - ئەنقەرە

تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو پێش ببات، بۆ ئەوەش شاندێکی فەرمی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەبارەی بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی گفتوگۆیان کردووە.

خاوەن کارە کوردەکانی باکووری کوردستان دەڵێن، ئامانج لە سەردانەکەیان پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرەیە،  و پسپۆڕانی وزەش دەڵێن، تورکیا بە بایەخەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.