دیمه‌شق بڕیارێك له دژی ئه‌نقه‌ره ده‌دات
دیمه‌شق بۆ ئه‌نقه‌ره: تاوانی دڕندانه له دژی گه‌لان به تێپه‌ڕبوونی كات ناسڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا به كۆی ده‌نگ بڕیارێكیان په‌سه‌ندكرد و تێیدا هاتووه، "كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی به تاوان ده‌ناسێنین و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین".
له بڕیاره‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانییه‌كان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به تاوان ناوده‌بات و ئیدانه‌ی ده‌كات، هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه دان به‌و تاوانه‌دا نانێت".
حه‌موده سه‌باغ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا "په‌رله‌مان" له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆدا گوتی: "سیاسه‌تی ئێستای توركیا درێژكراوه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه" و دووپاتیكرده‌وه، "تاوانی دڕندانه له دژی گه‌لان به تێپه‌ڕبوونی كات ناسڕێته‌وه، به تایبه‌ت كه عوسمانییه‌تی نوێ به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ردۆغان، په‌یڕه‌وی هه‌مان شێوازی تاوانه‌كانی پێشوو ده‌كات".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بڕیاردان و شه‌رمه‌زاركردن واتایه‌كی دیكه‌ی گرنگی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێگری له هه‌ر هێزێك ده‌كات له‌وانه‌ش رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بوێرییه به‌خۆیان نه‌ده‌ن جارێكی دیكه تاوانی قیزه‌وه‌نی له‌مجۆره دووباره بكه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B