سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبوه‌وه‌

له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی میونشن

K24 – میونشن:

له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی په‌نجاوشه‌شه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، "ئه‌نێگرێت كرامپ كارنباور" كۆبوه‌وه‌. 

ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ  وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنێگرێت کرامپ کارنباور لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا .

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ستایشی دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردن و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بەردەوامبوونیان وەک بەشێک لە هاوپەیمانبی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە. جەختیشی کردەوە کە داعش هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.