باندێكی 5 كه‌سی به 30 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا
زانیاری لەبارەی باندەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - زاخۆ
ژماره‌یه‌ك كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زاخۆ ده‌ستگیركران.
ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند، گرووپێكی 5 كه‌س به 30 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستگیركراوه.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیبراهیم خه‌لیل به كوردستان24ی گوت، شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌دواداچوون كرا و 30 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌نته‌ری شاری دهۆك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
روونیشی كرده‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی دهۆك، توانرا هه‌ر 5 كه‌سه‌كه‌ش ده‌ستگیر بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 3 له‌وانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و یه‌كێكیان دانیشتووی كامپی مه‌خمووره.



