هاككه‌رێك دۆسیه‌ و زانیارییه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی هاك كردووه‌

ئه‌م هاككه‌ره‌ تا ئێستا 70 ملیۆن به‌ڵگه‌ی ئاشكرا كردووه‌

دوور خستنەوەی مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگی داهاتوو، هەموو جیهانی تووشی شۆک کردووە، بلاوبونەوەی هەموو ئەو بەڵگانەش کە یوێفا لە رابردوو کاری لەسەر کردووە، لەلایەن هاکەرێکی پۆرتوگاڵی بە ناوی رۆی پینتۆ دەستکەوتووە، ئەو هاکەرە لە ساڵی رابردووەوە دەستگیر کراوە و لە زیندانە.

دوای بلاوبونەوەی هەواڵی دوور خستنەوەی یانەی مانچێستەر سیتی لە دوو چامپیۆنزلیگی داهاتوو لەلایەن یوێفاوە، جیهانی وەرزشی تووشی شۆکێکی گەورە کردووە و لەوانەیە ئەم بریارە ببێتە هۆی لەدەستدانی ملیۆنان دۆلار لەلایەن یانە ئینگلیزیەکەوە، ئەم دۆسیە لە ساڵی 2015ـەوە لەلایەن کەسێکی پۆرتوگاڵی بە ناوی رۆی پینتۆ کە هاکەرێکی بەناو بانگە ئاشکرا کراوە.

پینتۆ تەمەنی 31 ساڵە و هاکەرێکی بەناوبانگی پۆرتوگالیە، ناوبراو لە ساڵی 2015 توانی نهێنیەکانی یانەی مانچێستەر سیتی هاک و ئاشکرا بکات و هەموو بەڵگەکانیشی لە رێگەی فتبۆل لیکس بڵاوکردەوە و دواتر یوێفا هەموو بەڵگەکانی کۆکردەوە و بریاری دوور خستنەوەی یانە ئینگلیزیەکەیدا.

پینتۆ ساڵێک لەمەوبەر لە مانگی ئادار لە شاری بودابێستی پۆلەندا لەلایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستگیر کرا، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە چەندین کاری نایاسایی کردووە و دواتر دیپۆرتی پۆرتوگاڵ کرایەوە و دادگای لیسبۆنی وڵاتەکەشی بریاری زیندانیکردنی دەرکرد و تاوەکو ئێستاش چاوەڕێ ئازاد کردنی دەکات.

هاکەرە پۆرتوگاڵیەکە لە 2015ـەوە ئەو کاتەی فتبۆل لیکس دامەزرا کاریان لەگەڵ دەکات و چەندین دۆسیەی گەندەڵی و لە یاسا دەرچوونی یاری پاک ئاشکرا کردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 ملیۆن بەڵگەی ئەم تاوانانەی ئاشکرا کردووە کە دەکاتە 3.4 ترابایت.

رۆی پینتۆ ساڵی رابردووش چەندین بەڵگەی جۆراوجۆری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شپیگلی ئەڵمانیا بلاوکردەوە، ئەو ئێستا بووەتە هۆی سزاکەی سەر مانچێستەر سیتی و هەموو ئەو ئیمەیلانەی هاک کردووە کە یانە ئینگلیزیەکە لەلایەن سەرۆکەکەیانەوە کاری نایاسایی لەسەر کردووە.