ئۆكراینا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌نگاونان له دژی ئێران ده‌كات
"له پلانماندا نییه زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
فادیم بریستایكۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا گوتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی هاووڵاتیانی له فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئۆكراینای له نزیك تارانی پایته‌ختی ئێران له‌ده‌ستداوه، سكاڵای به‌كۆمه‌ڵ له دژی كۆماری ئیسلامی تۆمار ده‌كه‌ن.
له دیدارێكدا له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بریستایكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وڵاته‌كه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئێران ده‌ست به رێكاری خێرا بكات و گوتیشی: "له پلانماندا نییه زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ین. ئێمه باس له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك ده‌كه‌ین، نه‌ك بۆ ماوه‌ی ساڵانێك".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و رێكارانه ئه‌نجام نه‌دات كه ئۆكراینا و وڵاتانی دیكه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، ئه‌وا سكاڵایێكی به‌كۆمه‌ڵ له دادگای نێوده‌وڵه‌تی له دژی تاران تۆمار ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ماف به خۆمان ده‌ده‌ین رێگای یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرینه به‌ر، به‌ڵام تا ئێستا هیوامان وایه كه ئێران وه‌ك پێویست هه‌نگاو بنێت".
له 8ی مانگی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی جۆری "بۆینگ 737"ی سه‌ر به هێڵی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆكراینی دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیمام خومه‌ینی تاران به‌ره‌و كیێفی پایته‌ختی ئۆكراینا، به‌هه‌ڵه خرایه خواره‌وه و له ئه‌نجامدا ته‌واوی سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه كه ژماره‌یان 176 كه‌س بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا.
H.B