مامەڵەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات

وەزیری پەروەردە: نووسراوەكە لە وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە

K24 - ھەولێر

وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئایندەیەكی نزیكدا مامۆستایانی گرێبەست دەست دەكەن بە مامەڵەی دامەزراندن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24دا لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گوتی: "نووسراوی مامۆستایانی گرێبەست بۆ دامەزراندن لە وەزارەتی دارایی گەڕاوەتەوە وەزارەتی پەروەردە و لە ئایندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانیان دەستپێدەكات".

وەزیری پەروەردە، لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند: "سەرقاڵی دروستكردنی داتابەیسێكین تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ، ھەركاتێك دۆخی دارایی حكومەت گونجاوبێت، مامۆستایانی وانەبێژ لە ئەولەویەتی پلانی حكومەت دەبن".

ھ.م