كتێبی "له ئه‌رشیفی پێشه‌وا قازی دا" چاپ و بڵاوكرایه‌وه
له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
K24 – هه‌ولێر:
یادگارییه‌كانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، له كتێبێكدا و له ژێر ناونیشانی "له ئه‌رشیفی پێشه‌وا قازی دا" كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نووسه‌ره‌وه ئاماده‌كراوه، چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
یادگارییه‌كان بریتین له ده‌ستنووسه ره‌سه‌نه‌كانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د.
د. عبدالرزاق عثمان ناوه‌نده‌یی، یه‌كێك له ئاماده‌كارانی كتێبه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، رایگه‌یاند، ئەو كۆمەڵە دەستنووسە بەشێكی زۆریان بە دەستوخەتی پێشەوا قازی محەمەد نووسرابوونەوە، لە زۆر لایەنەوە شیاوی سەرنجن.
وتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك مسعود بارزانی هه‌ر سێ به‌رگی نامه و نووسراوه‌كانی مێژوویی كه له لایه‌ن زانایانی ئاینی "مه‌لا علی ئیبن عه‌باسی و مه‌لا ئیبراهیم ئیبن عه‌باسی نووسراون و كۆكراونه‌ته‌وه و له لایه‌ن مه‌لا لوقمان ره‌هڕو" له مانگی (ئۆكتۆبه‌ری 1997) به‌رگ كراون به پێی ئیمكان خوێندرانه‌وه و دووباره نووسراونه‌وه بریتین له (274) به‌ڵگه‌نامه و و چه‌ندین خۆش خه‌تی نامه‌ن له سێ به‌رگ پێكهاتوون.
روونیشیكرده‌وه، ئەم دەستنووسانە گەلێك لایەنی ژیانی ئەو كاتی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەتی موكریانمان بۆ روون دەكەنەوە. بەتایبەتی جوان دەردەكەوێ كە لەو بەشەی كوردستان دەسەڵاتی سیاسیی ناوەند واتە تاران زۆر رۆڵێكی بەرچاوی نەبووە، بەڵكوو ئەوە ئاغا و دەرەبەگەكانن كە بۆ وێنە ئەگەر یەكێك یاخی بووبێت، سزایان داوە یان كەسێكیان لە گوندێك دەركردووە، بەتایبەتی مەسەلەی مارەبڕین و تەڵاق و شیربایی و خوێن‌بایی ئەو كاروبارانە هیچی نەچوونەتەوە دادگایەكی دامەزراو و لە ژێر سێبەری یاسا و دامەزراوەیەكی رێكخراودا نەبوونە، بەڵكو هەموو ئەو بڕیارانە بە دەست كەسانێكی دەستڕۆیشتووی وەك بنەماڵەی قازی بە تایبەتی "قازی عەلی" و كەسانی دیكەوە بوونە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە بەڵگەنامە دەستنووسەكاندا چەند رووداوێكی مێژووییش تۆمار كراون وەك هێرشی رووسەكان بۆ سەر مهاباد و دەستكردنەوەی كوردەكان و لاوازیی لەشكری كورد لە رووی لۆجستیك و چەك و تەقەمەنییەوە و ئەو زیانە زۆرانەی كە لەو سۆنگەیەوە لێیان كەوتووە. ئەم دەستنووسانە لەو لایەنەشەوە گرنگن كە دەكرێ وەك بەڵگەیەكی مێژوویی بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لەو سەردەمە پشتیان پێ ببەسترێت.
ئاماده‌كارانی كتێبه‌كه باسیان له‌وه‌شكردووه، لە هه‌ندێك لاپەڕەدا لە جێی تێكست، كۆمەڵێك ژمارە و كۆد نووسراونەتەوە، كە شارەزایانی ئەو بوارە پێویستە ئەو كۆد و ژمارانە روون بكەنەوە. پێدەچێت بە رەمز نهێنییەكیان پێ نووسرابێتەوە و ئەوەش زۆر شتی دیكەمان بۆ روون دەكاتەوە.
ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له رسول سوڵتانی و حسن دانیشڤه‌ر و د.عه‌بدولره‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یی و د. موسی مه‌مه‌ده‌ڕه‌ش خوێندنه‌وه و دووباره نووسینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و وه‌ك خۆی به پێی به‌رگه‌كان دابه‌ش كراوه‌ته‌وه.