مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلۆ لە میونشن كۆبوونەوە
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان كۆبووەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/2/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە .
لە کۆبووەنەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە هەماهەنگی زیاتر کرا لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە .
ئەمڕۆ 16/2/2020، لە رۆژی سێیەمی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەر یەك لە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و مارک سەدویل، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا و نیلس ئانن، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە میونشن کۆبووەوە. لە رۆژی یەكەم و دووەمی كۆنفرانفرانسەكەشدا سەرۆكی حكومەتی دیداری لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری چەندین وڵات ئەنجامدا.