كۆرۆنا یه‌كه‌م كه‌سی وڵاتێكی دیكه‌ی كوشت
ته‌نیا دوو حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون.. یه‌كێكیان مرد
K24- هه‌ولێر:
چین شیه چۆنگ، وه‌زیری ته‌ندروستی تایوان رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵاته‌كه‌ی تۆماركرا.
هه‌روه‌ها گوتی: قوربانییه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵان بوو و به‌ر له تووشبوونی به‌و په‌تایه، به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره و هه‌وكردنی جگه‌ره‌وه ده‌یناڵاند.
وه‌زیری ته‌ندروستی تایوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه مردووه، پێشتر گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی نه‌كردبوو و وه‌ك شۆفێری ته‌كسی كاری ده‌كرد، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوچۆیان پێ ده‌كرد، خه‌ڵكی هۆنگ كرنگ، ماكاو و به‌شه كیشوهرییهكهی وڵاتی چین بوون.
ئاشكراشیكرد، كه‌سێكی دیكه‌ی نزیكی ئه‌و پیاوه تووشی ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كه بووه.
چین شیه چۆنگ گوتی: ئه‌مانه ته‌نیا دوو حاڵه‌تی تووشبوونن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له وڵاته‌كه‌ی تۆماركرابن و جه‌ختی كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ شۆفێره مردووه‌كه و پشكنینیش بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه به‌م دواییانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
K24