ته‌شه‌نه‌كردنی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین روو له دابه‌زینه
"سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین، روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كان سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، رێكخراوی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان كار بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌كه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی، كه سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تایه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه‌ناڵی فهتهلهڤزیۆنی فه‌رمیی چین له دوایین ئاماردا سه‌باره‌ت به تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، تا ئێستا 1771 كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 70 هه‌زار و 635 حاڵه‌تی تووشبوونیش پشتڕاست كراونه‌ته‌وه.
H.B