یاریزانه نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید به گریانه‌وه نهێنییه‌كی دركاند
خیسۆس: له پێناو ریال مه‌درید ئاماده‌م ژیانی خۆم دابنێم
رێینیێر خیسۆسی به‌ڕازیلی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژۆ كرد و پێشكه‌شی مێدیاكان و هانده‌رانیش كرا.
خیسۆسی یاریزانی پێشووی فلامینگۆ دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گریبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان واژۆ كرد و تاكو ساڵی 2026 په‌یوه‌ست ده‌بێته یانه مه‌دریدیه‌كه.
دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه رێینیێر خیسۆس له سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشكه‌شی هانده‌ران كرا.
رێینیێر خیسۆس له گواستنه‌وه‌كانی زستانه به‌رامبه‌ر 3 ملیۆن یۆرۆ گوازرایه‌وه ریزه‌كانی ریال مه‌درید و له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می ئه‌و یانه‌یه یاریی ده‌كات.
خیسۆس له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا به گریانه‌وه هه‌ستی دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی، گوتیشی: زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م، له تیپی كاستیا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رائول گۆنزالێز یاری ده‌كه‌م، یه‌كێكه له نموونه به‌رزه‌كانی ژیانی وه‌رزشی من، ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه یاری بكه‌م، ریال مه‌درید باشترین یانه‌ی جیهانه، ئێستا خه‌ونه‌كه‌م هاته دی، هه‌موو توانای خۆم بۆ خزمه‌تی ئه‌م یانه‌یه ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ.
خیسۆس ده‌شڵێت: هه‌موو هه‌وڵێ ده‌ده‌ده‌م بۆ سه‌رخستنی تیپه‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئاماده‌م ژیانم له پێناوی دابنێم، چونكه ریال مه‌درید خه‌ونی منداڵیم بووه و له ئێستادا بۆته راستی.
خیسۆسی ته‌مه‌ن 18 ساڵان، یاریزانی تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله و له كۆی 6 یاری یه‌ك گۆڵی كردووه، له خولی به‌رازیلیش له كۆی 14 یاری، 6 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه، له ئێستادا به 30 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی روویكرده ریال مه‌درید.
.jpg)